وه‌زاره‌تى دارایی لیستێكى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 22/08/2019‌ :: 18543‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی
بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 25ى ئابى 2019 پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌ و شوێنێك مووچه‌ وه‌ربگرن.

 
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت:"یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى ئایارى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زارەته‌كانى سامانه‌ سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی،  خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ناوخۆ، دابه‌شده‌كرێن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى :"هاوكات هه‌ر رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ و پاسپۆرت و لیوای یەک و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی داموده‌زگاكانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت".

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure