دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە و بێ مۆڵەتدا گیرا

هەواڵ / کوردستان :: 22/08/2019‌ :: 334‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

ئەمشەو پێنجشەممە لەبازگەی کەرکوک-سلێمانی، دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە و بێ مۆڵەتدا گیرا.


راگەیاندنی لیوای 61ی تایبەت لەراگەیانراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: لەبازگەی چیمەن لەسەر رێگای کەرکوک-سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە بڕێکی زۆر دەرمانی ساختە و بێ مۆڵەتی پێبووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو: دەرمانەکان لەژێر ئاودا حەشاردرابوو و دەیانویست بەنهێنی بیهێننە کەرکوکەوە بەڵام ئاشکرابوو و دەستی بەسەرداگیرا.

پ: ن.ر

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure