ئه‌و شوێنانه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 22/08/2019‌ :: 13126‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی
له‌پاش گه‌یشتنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداوه‌ پاره‌ى پێویست بۆ ئه‌و ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ی دابه‌شكدرنى مووچه‌  له‌به‌رده‌ستدایه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسی وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌و شوێنانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

 
عابد مزوری، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌رێمی كوردستانی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ دواڕۆژ وتی: "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێممان به‌ده‌ست گه‌یشت و ئێستا پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بۆ دواڕۆژ وتی:" له‌هه‌ینى و شه‌ممه‌دا پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ بانه‌كان و هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی زۆربه‌ی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى :"ره‌نگه‌ ته‌نها مووچه‌ی خانه‌نیشنی مه‌ده‌نی بكه‌وێته‌ هه‌فته‌ی دواتر‌و هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌".

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure