جەواد زەریف: ئێران كرده‌وه‌ی چاوه‌ڕواننەكراو ئه‌نجامده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 23/08/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئێران له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی ئه‌مریكا، وەڵامی چاروه‌ڕواننه‌كراو بداته‌وه‌.


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی سوید وتی: "ئه‌مریكا سیاسه‌تی چاوه‌ڕواننه‌كراوی گرتووته‌به‌ر و ئێرانیش له‌ به‌رامبه‌ردا كرده‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجامده‌دات".

وتیشی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا نابێت سیاسه‌تی چاوه‌ڕواننه‌كراو و نالۆژیك بگرێته‌به‌ر و چاوڕوانبێت وڵاتانی دیكه‌ وا نه‌كه‌ن و كرده‌وە و بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكییان هەبێت".

باسی لەوەشکرد: ئه‌م  سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ چاوەڕواننەکراوانە، ده‌بێته‌هۆی ئاڵۆزی و ته‌شنه‌سه‌ندنی زیاتری گرژی و ناكۆكییه‌كان.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure