مژده‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ بۆ چینێكى هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 19597‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وه‌زیرى بازرگانی عێراق ره‌زامه‌ندى داوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و جوتیارانه‌ی له‌سنووره‌كانی هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانی تر كه‌ گه‌نمیان لێوه‌رنه‌گیراوه‌ و ره‌تكرابووه‌وه‌ لێیان وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌ش به‌ وته‌ى ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا.


گه‌لاوێژ عه‌لی ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م جوتیارانی كوردستان و قه‌زاى مه‌خمور ئه‌وانه‌ی پێشتر گه‌نمه‌كانیان ره‌تكرابووه‌وه‌ ‌و لێیان وه‌رنه‌گیراوه‌ له‌لایه‌ن و وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراقه‌وه‌ ئێستا بڕیاره‌كه‌ گۆڕاوە و لێیان وه‌رده‌گیرێت.

وتیشی:" دوای هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق ره‌زامه‌ندیدا كه‌ گه‌نمی سه‌رجه‌م ئه‌و جوتیارانه‌ش وه‌ربگیرێت كه‌ پێشتر ره‌تكرابوونه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن گه‌نمه‌كان ئاگاداربن"،

رونیشيكرده‌وه‌، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ليژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وانه‌ سه‌ردانی سایلۆكان ده‌كات و گه‌نمه‌كه‌ له‌ خودی جوتیاره‌كان وه‌رده‌گرن، به‌هیچ جۆرێك له‌بازرگانه‌كانی وه‌رناگرن بۆیه‌ ده‌بێت خۆیان ئاماده‌بن".


 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure