فڕۆكه‌یه‌ك هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى حه‌شدی شه‌عبی

هەواڵ / عێراق :: 22/08/2019‌ :: 1349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حه‌شدی شه‌عبى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان چووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاى لیواى 12ى ئه‌و هێزه‌ له‌ به‌غداى پایته‌خت توانیویانه‌ له‌رێگه‌ى یه‌كه‌ى به‌رگرى ئاسمانییه‌وه‌ رێگرى لێبكه‌ن كه‌ چالاكی سه‌ربازى ئه‌نجامبدات.

 

حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى ئابى 2019 ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌سه‌ر باره‌گاكه‌یاندا سوڕاوه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت:"یه‌كه‌ى به‌رگرى ئاسمانى حه‌شدی شه‌عبی توانیوانه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ بۆى چووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌".

ئه‌و رێگریه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ى رابوردوودا چه‌ند جارێك فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان باره‌گاى حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى عێراق بۆردومانكرد و تیایدا په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل راده‌كێشرا.

 ئا: هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure