هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر هه‌نگاوێكى هاوبه‌ش رێككه‌وتن

هەواڵ / کوردستان :: 22/08/2019‌ :: 902‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گفتوگۆیان كردووه‌ و رێككه‌وتون كه‌ جیاواز له‌ ساڵانی رابوردوو هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كانی  وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداری له‌ كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ جیهانیه‌كاندا بكات.


له‌راگه‌یاندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌:"محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم باسیان له‌ پلانی داهاتوو كردووه‌ بۆ كۆنفرانس و بۆنه‌ و چالاكییه‌ جیهیانییه‌كان كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هاوبه‌شی ئه‌نجامی بده‌ن".

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، بۆ زیاتر پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا له‌مه‌ودوا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ كۆڕوكۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا به‌شداری ده‌كات وه‌ك شاندی فه‌رمی.

 پێداچونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure