لەسەر سەردانێكی قاسم سلێمانی بۆ هه‌ولێر وەزیری دەرەوەی ئێران نهێنییەك ئاشكرادەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 729‌ جار بینراوە
مه‌سعود بارزانی و قاسم سلێمانی

تاگ :: داعش

دواڕۆژ

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: لەسەر داوای بارزانی، قاسم سلێمانی چۆتە هەولێر و شارەكەی لەدەست داعش پاراستووە، ئاماژە بەوەشدەكات: توركیا و ئەمریكا هەمان داوای بارزانی-یان رەتكردبۆوە.


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ ژمارەیەك پەنابەری وڵاتەكەی لە نەرویج رایگەیاند: مەسعود بارزانی پێیوتووە، ساڵی 2014 داوای لە توركیا و ئەمریكا كردووە هەولێر لە داعش بپارێزن، بەڵام بەهانایانەوە نەهاتوون، وتیشی: "كاتێك ئەو داوایەی لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران كردووە، دوای 7 كاتژمێر گەیشتۆتە هەرێم و چەك و تەقەمەنیشی داوەتە پێشمەرگە".

زەریف ئەوەشی ئاشكراكرد: ساڵی 2014 كاتێك داعش هێرشی كردەسەر هەرێمی كوردستان، دوو فڕۆكەی پڕ لە چەك و تەقەمەنییان ناردووە بۆ هەرێم.

وەزیری دەرەوەی ئێران هێمای بۆ ئەوەشكرد: بەو كارەیان ئەو دەنگۆیانەیان رەواندەوە كە ئەوان جیاوازی لەنێوان شیعە و سوننە و كوردەكان دەكەن و وتیشی: "ئێمە كاتێك هاوكاری بارزانیمان كرد، خۆ بارزانی شیعە نەبوو، بۆیە ئێران دژایەتی هەر كەسێك دەكات مەرامی داگیركاریی هەبێت".

ئا: ئارام غەفور 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure