ژنە گەشتیارێکی سعودی لە ئەستەنبوڵ دەڕفێندرێت

هەواڵ / جیهان :: 22/08/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ژنە گەشتیارێکی سعودی لە شاری ئەستەنبوڵ لەلایەن کەسێکەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەڕفێندرێت.


رووداوه‌كه‌ چەند رۆژێک پێشتر روویداوه‌، به‌ڵام تائێستا چاره‌نووسى به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشکرایکرد: ئەو ژنە ناوی عەبیرە و لەگەڵ خێزانەکەی وەک گەشتیارێک روویان لە ئەستەنبوڵ کردووە. ژنەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە نزیک یەکێک لە ئۆتێلەکانی ئەو شارە دیارنەماوە و تاکو ئێستا پۆلیس و کونسوڵخانەی سعودییە نەیانتوانییوە شوێنەکەی بدۆزنەوە یان پەیوەندی پێوەبکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە وەرگیراوە، کەسێک سپرایەکی بە روخساری ئەو ژنەدا کردووە و دوای بوراندنەوەی، بۆ شوێنێکی نادیار دوور لە چاودێری ئەو کامێرایە رفاندویەتی.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کەسێک بەناوی فەیسەڵ ئەلعەنزی لە تویتێکدا نوسیبووی: "خوشکەکەی دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ شاری ئیستەنبوڵ گەشتیان کردووە، لە رۆژی چوارشەممەی رابوردووەوه‌ ونبووە" و داواشی لە دەسەڵاتداران و کونسوڵخانەی سعودییە کردووە، کە یارمەتی بدەن بۆ دۆزینەوەی، بەڵام تاکو ئێستا هیچ بەرپرسێکی سعودی لەوبارەیەوە هیچ جۆرە لێدوانێکی نەداوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure