سەبارەت بە دەروازەکانی هەرێم داوای زانیاری لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 22/08/2019‌ :: 280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دەروازە سنووری و ئاسمانییەکانی هەرێم، پرسیاری پەرلەمانی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و داواى روونكردنه‌وه‌ ده‌كات.


هودا سەجاد، ئەندامی ئیئتیلافی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، بە نووسراوێک داوادەکات سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ژماره و ناوی دەروازە سنووری و ئاسمانییە فەرمی و نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیان بداتێ.

ئەو پەرلەمانتارەی ئیئتلافەی حەیدەر عەبادی داواشدەکات: بزانرێت داهاتی ساڵانەی دەروازە وشکانییەکانی هەرێم چەندە؟.

ئاراسته‌كردنى ئه‌و پرسیارانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فشارانه‌ى له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ رووبه‌ڕووى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباركردنى به‌ هاوكارى و كارئاسانیكردن بۆ هه‌رێم، به‌تایبه‌ت له‌ ناردنى به‌شێك له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

هودا سەجاد لە پرسیارێکی تریشدا دەپرسێت: پاڵپشتی یاسایی دامەزراندنی نووسینگەی پشکنەری گشتی لە دەستەی دەروازە سنوورییەکان چییە، لە کاتێکدا، یاسای دەستەکە باس لە دامەزراندنی ئەو نووسینگەیە ناکات.

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure