لە راپەڕین سێ باند دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 754‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

هێزەکانی پۆلیس لەسنووری قەزاکانی رانیە و پشدەر، سێ باندیان دەستگیرکرد کە کاریان دزینی ئۆتۆمبێل و بازرگانیی مادەی هۆشبەر و تەقەکردن و قۆڵبڕینی هاووڵاتیانی دەڤەرەکە بووە.


شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى ئابى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لە چەند رۆژی رابوردوودا کۆمەڵێک رووداوی تەقەکردن و دزی و گیرفانبڕین لەسنووری ئیدارەی راپەڕین روویانداوە، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیش هێزەکانمان لەماوەی دوو رۆژی رابوردوودا چەند هەڵمەتێکیان ئەنجامدا و سێ باندیان دەستگیركرد کە ژمارەیان لە پێنج کەس زیاترە.

وتیشی: "لە سنووری قەزای پشدەر باندێکمان دەستگیرکردووە کە کاریان تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتیان و بازرگانیی مادەی هۆشبەر و تێکدانی ئاسایشی قەڵادزێ بووە، لە قەزای رانیە-یش باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایلۆکس دەستگیرکرا کە دوو ئۆتۆمبێلی لەو جۆرەیان دزیبوو، هەر لەسنووری قەزای رانیە باندێکی دزی و قۆڵبڕینی هاووڵاتیان دەستگیرکراوە". 

وتەبێژه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شى وت: ئەندامانی ئەو باندانە دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و پۆلیس لەهەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی هەر سێ باندەكە.

پ: ل. م
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure