دواڕۆژ
شارهزایهكى كەشناسی عێراقی رایدهگهیهنێت: لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی گەرما عێراق دەگرێتەوە.
سادق عەتیە، شارهزا و پێشبینیكاری كەشناسی عێراق لە فەیسبوكی خۆی ئەو پێشبینیكارە نووسیوێتی: "گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرمادا بۆ چەند رۆژی داهاتوو دێتە ئاراوە و دوو تا سێ پلە گەرما بەرزدەبێتەوە".
ئەوەشی نووسیوە: "بەهۆی جێگیربوونی هەوا و باوە، 5 – 4 پلە لەكاتی نیوەڕۆدا گەرما دەچێتە سەرەوە و هاووڵاتی هەست بە گەرمایەكی پڕوكێن دەكات".
لەشارەكانی (بەسرە و میسان و دی قار)یش كەشوهەوا شێدارییەكی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و گەرمای رۆژ لەو سێ شارە زۆر بەتین دەبێت، كە پێشبینیدەكرێت ماوەی هەفتەیەك بەردەوامیی هەبێت.
ئا: ئارام غەفور
بڵاوكردنهوه: شیروان شهریف