لە قەرەتەپە شەش چەکداری داعش کوژران

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

دوای ئەوەی تاقمێك چەكداری داعش، (ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2019) ویستیان هێرش بكەنەسەر فەوجێكی سوپای عێراق، وەڵامدرانەوە و شەش چەكداریان لێ‌ كوژرا.


شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "هیزێکی فەوجی 3ی لیوای 74ى فیرقەی پێنج، لە ناحیەی قەرەتەپە لە سنووری پارێزگای دیالە، توانیویانە شەش تیرۆریست بکوژن".

بەگوێرەی بەیاننامەكە: ژمارەیەک چەکدار هەوڵیانداوە هێرش بکەنەسەر ئەو فەوجە، بەڵام سەربازەکانی فەوجەکە رووبەڕوویان بوونەتەوە و "توانیویانە گەمارۆیان بدەن و هەموویان بکوژن. دواتریش دەرکەوتووە لە ناو تیرۆریستەکاندا، چواریان خۆکوژ بوون، پشتێنی بۆمبڕێژیان بەستووە".

پ: ل. م
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure