فەرماندەیەكی پەكەكە شەهید بوو

هەواڵ / کوردستانی :: 22/08/2019‌ :: 7608‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

هەپەگە رایدەگەیەنێت: فەرماندەیەكی پەكەكە لە زاپ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا شەهیدبووه‌. 


دیار دەنیز، بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى ئابى 2019) بە دواڕۆژی وت: "رۆژی 20ی ئاب فەرماندەیەكی ئێمە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لەهەرێمی  زاپ شەهید بووە". 

ئاماژەی بەوەشدا: ئەو فەرماندەیە ئەندامی فەرماندەی هەرێمی زاپ بووە.

دەنیز روونیشیكردەوە: ئەو فەرماندەیە ناوی (هێلین هەلەنا)یە و تەمەنی سی ساڵانە. 

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure