"ناڕوونی داتا و ژمارەکان بووه‌ته‌هۆی نه‌ناردنی مووچه‌ لە بەغداوە"

هەواڵ / کوردستان :: 22/08/2019‌ :: 31024‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، بەغدا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، داتاکانی هەرێم لەلای حکومەتی فیدراڵی هیچ روون نییە، ئەوەش بووەتە بەربەست له‌به‌رده‌م ناردنی مووچە و شایستەی هەرێم لەلایەن بەغداوە.


ناجی رەدیس ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2019 بە دواڕۆژی راگەیاند: نەبوون و ناڕوونی داتا و ژمارەکان لەسەر ژمارەی فەرمانبەرو هێزی پێشمەرگەی هەرێم لەلای لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق و حکومەتی فیدراڵی، بووەتەهۆی ئەو کێشانەی نێوان هەردوولا، کێشەکانیش بوونه‌ته‌هۆی رێگریكردن لە ناردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم.

وتیشی: "یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی سەنگی مەحەكە، ئەو یاسایە دەتوانێت ژمارەکان یەکلایی بکاتەوە، بەڵام هەرێم پێوەی پابەند نییە".

جەختیشی کردەوە، داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان بۆ گروپێکی دەسەڵاتدارە لە هەرێم، تەنانەت ئەو پارەیه‌ش کە حکومەتی فیدراڵی مانگانە دەینێرێت، زۆرینەی بۆ خەڵکی هەرێم نییە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure