دواڕۆژ هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ئاشكرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 22/08/2019‌ :: 19448‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر، بەغدا

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: دواى به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر دواكه‌وتنى پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ده‌ركه‌وتووه‌ كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ته‌واوى ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ ته‌كنیكییه‌ یان سیاسییه‌.


ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرابكرێت به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ماوه‌ى دوو رۆژ به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ كردووه‌، وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایى له‌ زارى وه‌زیرى داراییه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هیچی دیکەمان پێناڵێن".

ئه‌و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد: كێشه‌یه‌ك له‌ نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا وه‌زیرى دارایى و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یزانن و زانیارى زیاتریش له‌وباره‌یه‌وه‌ ناده‌ن به‌ كه‌س، به‌ڵام نازانرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ ته‌كنیكییه‌ یاخود سیاسییه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌یش له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ وتى: "له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و له‌ یه‌ك دوو كاتژمێری داهاتوو بڕیارده‌درێت".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure