مێردمنداڵێك خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 21/08/2019‌ :: 496‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ گه‌رمیان به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه‌ مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵان خنكا و تائێستاش ته‌رمه‌كه‌ى نەدۆزراوەتەوە.


نیعمه‌ت عه‌لى، وته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان (ئەمشەو چوارشەممە 21تی ئابی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند "له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ گوندى باریكه‌ى نزیك شارى كه‌لار له‌ ئاوى باڵه‌جۆ مێردمنداڵێك خنكاوه‌ و تائێستا ته‌رمه‌كه‌ له‌ ناو ئاوه‌كه‌دایه‌".

وتیشى: "ئه‌و مێردمنداڵه‌ ته‌مه‌نى 16 ساڵه‌ و به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه‌ خنكاوه‌ و هه‌رچه‌نده‌ تیمه‌كانمان هه‌وڵیانداوه‌ ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى شه‌وى به‌سه‌ردا هاتووه‌، نه‌توانراوه‌ بیدۆزنه‌وه‌ و سبه‌ینێ جارێكیتر ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گه‌ڕان و هه‌روه‌ها ئاوى باڵه‌جۆش داده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مببێته‌وه‌". 

ئه‌حمه‌د فه‌رحان، ناسیاوى مێردمنداڵه‌كه‌ش بەدواڕۆژی وت: "كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها داواشیان له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ ئه‌وانه‌ى تواناى مه‌له‌وانییان باشه‌ هاوكاریان بكه‌ن". 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure