به‌رپرسێكى هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1071‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی 2020ی هه‌رێم، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری داراییش بانگهێشت ده‌كات.


شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، لیژنه‌كه‌مان كۆبووه‌وه‌".

وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆ له‌سه‌ر رۆڵی دیوانی چاودێریی دارایی كراو بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی بانگهێشتی لیژنه‌كه‌ بكرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن راپۆرته‌كان ئاماده‌ ده‌كات ‌و چۆن راپۆته‌كانی بگاته‌ ده‌ست په‌رله‌مانتاران و بۆچوونی دیوان له‌سه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێم چۆنه‌؟".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ بودجه‌ی 2020ی هه‌رێم و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق
ب: ک. س










created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure