جیهان به‌كورتی: شۆفێرى تاكسییه‌ك سه‌ربڕدرا و ته‌رمه‌كه‌ى سوتێندرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 20637‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شروق نیوز – شۆفێرى تاكسییه‌ك سه‌ربڕدرا و ته‌رمه‌كه‌ى سوتێندرا
له‌ ناوچه‌ى میسر جه‌دیده‌ له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر، شۆفێرێكى تاكسى سه‌رده‌بڕدرێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ده‌سوتێندرێت، به‌پێى وته‌ى لیوا محه‌مه‌د مه‌نسور، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌منى قاهیره‌: له‌ ناوچه‌ى میسر جه‌دیده‌ له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر هێزه‌كانیان به‌په‌له‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى رووداوێك كه‌ ئۆتۆمبێلێكى تاكسى ئاگرى گرتووه‌، كاتێك لێى نزیكبوونه‌ته‌وه‌ بینیویانه‌ كه‌سێكى تیادایه‌ و به‌ته‌واوى سوتاوه‌، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ناو تاكسییه‌كه‌دا ده‌سووتێت شۆفێرى تاكسییه‌كه‌ بووه‌ و پێش ئه‌وه‌ى به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ گڕى تێبه‌ر بدرێت سه‌ربڕدراوه‌ ئی نجا سوتێندراوه‌.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – دوواى ئه‌وه‌ى كۆپنهاگن ره‌تیكرده‌وە دوورگه‌ى گرینلاندى پێ بفرۆشێت ترامپ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ دانیمارك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019) دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ دانیمارك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیار بوو له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلولدا سه‌ردانى بكات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت سه‌رۆك وه‌زیرانى دانیمارك ره‌تیكرده‌وه‌ دوورگه‌ى گرینلاندى پێ بفرۆشن.


ئه‌لحوڕه‌ – سودان.. چاره‌سه‌رى "سه‌ربازى راگوزه‌ر" و پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى سه‌روه‌رى
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019) وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى راگوزه‌رى سودانى رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى و دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌روه‌رى ده‌بێت به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق روكنی یەکەم عه‌بدولفه‌تاح بورهان.

ئه‌نادۆڵ – به‌رپرسێكى ئیسرائیل: له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا ترامپ "گرێبه‌ستى سه‌ده‌" راده‌گه‌یه‌نێت
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019) به‌رپرسێكى ئیسرائیل كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا جیابوونه‌وه‌ى سیاسى له‌ گرێبه‌ستى سه‌ده‌ راده‌گه‌یه‌نێت.


ئه‌خبار 24 – سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌
(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019) نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئیتاڵیا رایگه‌یاند: جوزێپى كۆنتێ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى سێرجیۆ ماتارێلا كردووه‌.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – حوسییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا له‌ئاسمانى پارێزگاى زوومار له‌ یه‌مه‌ن ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌
(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019) وته‌بێژى حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: به‌رگرى ئاسمانى حوسییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى له‌جۆرى (ئێم كیو 9) له‌ئاسمانى پارێزگاى زوممار له‌ یه‌مه‌ن خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.


ئه‌خبار ئه‌لئان – پۆلیسى ئه‌ڵمانیا سایتێكى تایبه‌ت به‌ فرۆشتنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى داده‌خات
(رۆژى سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019) نزیكه‌ى هه‌زار ئه‌فسه‌رى پۆلیس له‌ ئه‌ڵمانیا و لیتوانیا و كرواتیا به‌شدارییان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى چڕوپڕى تایبه‌ت به‌ تاوانى ئه‌لیكترۆنیدا كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن و له‌كوێ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ به‌رهه‌مده‌هێنرێن و سه‌رچاوه‌كانیان له‌كوێن.


سه‌دا به‌له‌د – ئه‌مریكا ركابه‌رى چین ده‌كات و فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 به‌ تایوان ده‌فرۆشێت
(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019) پنتاگۆن رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ به‌ فرۆشتنى فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 به‌ تایوان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چین ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕیوه‌ دژى ئه‌نجامدانى ئه‌و گرێبه‌سته‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure