لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بڕیارێک دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2953‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواۆڕژ، زریان محەمەد

لەدوای گرانبوونی نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی، چاودێری بازرگانی چاودێری بازاڕ دەکات و لەکاتی گرانبوونی نرخی مریشک ڕێگری دەکرێت لە ناردنی بۆ شارەکانی خوارووی عێراق.


سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی وت: "لەئێستادا نرخی مریشک لەچاو ھەفتەی رابوردوو زیادیکردووە و بۆ ھەر کیلۆیەک مریشکی زیندوو 700 دینار زیادیکردووە کە پێشتر بە 1800 دینار دەفرۆشراو ئێستا بەرزبووه‌تەوە بۆ 2500 دینار و ھەرکات نرخه‌كه‌ له‌وه‌ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وا رێگری لێدەکرێت هه‌نارده‌ی دەرەوەی سلێمانی بكرێت".

وتیشی: "ئێمە پشتیوانی لە نرخی بەرھەمی ناوخۆ دەکەین و ھاووڵاتیان ھاندەدەین بۆ بەکارھێنانی بەرھەمی ناوخۆیی، بەتایبەت مریشک کە بازاڕەکانی کوردستان پڕدەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: به‌پێی رێنمایی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی هه‌ركات نرخی مریشك بگاتە 3500 دینار، ئەوا ڕێگە نادرێت هه‌ناره‌ی شاره‌كانی خوارووی عێراق بكرێت.

ژمارەی پرۆژەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەسنووری پارێزگای سلێمانی 850 پرۆژەیه‌ کە لە 1400 ھۆڵ پێكدێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure