نوێترین زانیاری له‌سه‌ر لیستی نوێی مووچه‌ راگه‌یاندرا

هەواڵ / کوردستان :: 21/08/2019‌ :: 51387‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرای ده‌كات: وه‌زیرى دارایى هه‌رێم له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ تاكو ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی نووسراو بگاته‌ هه‌رێمى كوردستان و خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌ رابگه‌یه‌نن.


ئه‌و به‌رپرسه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یاخود سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق فه‌رمانى خه‌رجكردنى مووچه‌ی فه‌رمامبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت بۆ لقى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان".

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرابكرێت به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى فیدراڵى چووه‌ته‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ لقى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ هه‌ولێر، بۆ خه‌رجكردنى 454 ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد: وه‌زیرى دارایى هه‌رێم له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ تاكو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، یاخود سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ نووسراوه‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێمى كوردستان  و خشته‌یه‌كى نوێى مووچه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا رابگه‌یه‌نن.

وتیشى: "پێشبینى ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایى بگاته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، له‌وێشه‌وه‌ بڕى پاره‌ى دیاریكراو ته‌مویل بكرێت بۆ حساب بانكی، بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ هه‌ولێر".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure