ئاسایش ئەوە کەسەی دەستگیرکرد کە پارەی مزگەوتی دزیبوو

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگه‌یاند کە دزی لە مزگەوت کردووە و سەرقاڵی دزیکردن بووە لە دوکانێکدا.

رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئه‌مڕۆ هێزەکانمان لە ناحیەى خەلەکان-ى سەر بە شارۆچکەى دوکان كه‌سێكیان بەناوى (ڕ. ک. م) لەدایکبووى 1976 ده‌ستگیركرد لەکاتى شکاندنى قوفڵى دوکانێک-دا.

وتیشى: ناوبراو پێشتر هەستاوە بە دزینى پارەى سندوقى خێرى مزگەوت و چەندین جۆرى دزیکردن، لەکاتى دەستگیرکردنیشیدا چەندین جۆر کلیل و ئامرازى شکاندنى قوفڵى پێبووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure