ئه‌و كتێبانه‌ی نابێت بخوێندرێنه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 20/08/2019‌ :: 1308‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

له‌م جیهانه‌ پڕ له‌ نهێنییه‌دا، كتێبه‌كان كۆمه‌ڵێك نهێنی و راز ده‌هێننه‌ ناو جیهانی راسته‌قینه‌وه‌ كه‌ نه‌زانینیان به‌سوودتره‌ له‌ زانینیان. له‌ نموونه‌ى ئه‌و كتیبه‌ ترسناكانه‌:


وێنه‌ى 1
نكرۆنۆمۆكۆن (The Necronomocon)، یه‌كێك له‌ ترسناكترین كتێبه‌ ئه‌هریمه‌نییه‌كانه‌ كه‌ ده‌وترێت  باس له‌ هێزێكی ئه‌هریمه‌نی و سه‌یر بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی مردووه‌كان ده‌كات و  یاساى جیهانی مردووه‌كان ده‌كات.

وێنه‌ى2
ئۆرفان ستۆری (The Orphan story )، ئه‌م كتێبه‌ رۆمانێكی شۆڕشگێڕانه‌یه‌ و باس له‌ ژیانی كه‌سێكی ئیسپانی ده‌كات كه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ختى خۆى روو له‌ پاشای ئیسپانیا ده‌كات. سه‌یربوونی ئه‌م كتێبه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا هه‌ركه‌سێك ویستوویه‌تی كتێبه‌كه‌ چاپ بكات، تووشى رووداو و نه‌خۆشیی سه‌یر بووه‌ و له‌كۆتاییدا دوای چه‌ندین سه‌ده‌ ساڵی 2018 به‌ڕه‌سمی چاپكراوه‌.  

وێنه‌ى 3
كتێبی سۆیگا (The Book of Soyga)، ئه‌م كتێبه‌ وتارێكی درێژه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌هریمه‌نناسی، نووسینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌ی زایینی.

وێنه‌ى 4
دۆزه‌خی تۆمینۆ (Tomino ,s Hell)، بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك شیعری نه‌فرینلێكراو و به‌رهه‌می یوموتا ئینۆهیكۆ-ى شاعیرى ژاپۆنى-یه‌. 

وێنه‌ى 5
گراند گریمۆیر (The Grand Grimoire)، ترسناكترین و نه‌فرینلێكراوترین كتێبی میژوو، كتێبێك كه‌ هیچ كه‌س حه‌ز ناكات  ته‌نانه‌ت قسه‌یشی له‌سه‌ر بكات. ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌ی زایینی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ (كه‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌خشیوه‌ته‌ ئه‌هریمه‌ن) نووسراوه‌.

وێنه‌ى 6
یاسانامه‌ی گیگاس (The Codex Gigas)، كتێبێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ و كێشی 74 كیلۆگرامه‌ و  به‌ ئینجیلی ئه‌هریمه‌ن-یش ناسراوه‌. مێژووی نووسینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی دوازده‌ی زایینی. له‌ڕووى وته‌ و وشه‌ی جادووگه‌رانه‌دا بێ وێنه‌یه‌. ده‌وترێت قه‌شه‌یه‌ك، كه‌ به‌ هۆی شكاندنی سوێنده‌كه‌یه‌وه‌ سزادراوه‌،  یه‌ك شه‌و پێش مردنی ئه‌م كتێبه‌ى نووسیوه‌.

پ: ل. م

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure