ئیلۆن ماسک داوا دەکات بە بۆمبی ئەتۆمی لە مەریخ بدرێت

هەواڵ / زانست :: 20/08/2019‌ :: 396‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


ئیلۆن ماسک بنیادنەری (سپەیس ئێکس) بۆ پشکنینی بۆشایی ئاسمان پێشنیازی ئەوەی کرد بۆمبی ئەتۆمی بدرێت لە هەسارەی مەریخ تاوەکو بە کەڵکی ژیانی مرۆڤ بێت.

 
ماسک لەو باوەڕەدایە ئەگەر بە بۆمبی ئەتۆمی لە هەسارەی مەریخ بدرێت سەهۆڵی  جەمسەرەکان دەتوێتەوە و بڕێکی زۆر گازی دوان ئۆکسیدی کاربۆن ئازاد دەبێتە ناو هەواوە، ئەمەیش وادەکات بەرگە هەوای مەریخ هاوشێوەی زەوی لێ بێت.

ئەم وەبەرهێنە لە رێگەی تویتەرەوە پۆستێکی کرد و نووسی (با موشەکی ئەتۆمی بنێین بە مەریخەوە) و وێنەی چەند تیشێرتێکی بڵاوکردەوە ئەم دەستەواژەیەی لەسەرە.

بەڵام لە بەرامبەردا زاناکان هاوڕانین لەگەڵ بیرۆکەکەی و پسپۆرانی زانکۆی کۆلۆرادۆ و نۆرسرن ئەریزۆنا ئاماژەیان بەوەدا بەپێی توانا بەردەستەکانی ئێستا ناتوانرێت موشەکی ئەتۆمی بنرێت بە هەسارەی مەریخەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure