وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخان كۆنه‌، بۆیه‌ تونێلێكى دیكه‌ دروستده‌كرێت و رێگاى هه‌ولێر و كۆیه‌ و تونێلى هه‌ولێر-پیرمام-یش له‌كاتى خۆیاندا ته‌واو ده‌كرێن.


دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019) پڕۆژه‌ى تونێلى هه‌ولێر-پیرمامى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى تونێلی دەربەندیخان زۆر کۆن بووه‌، بۆیه‌ بڕیارە تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن و هاوچه‌رخ دروستبکرێت و تونێله‌ كۆنه‌كه‌ش نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌.

وتیشى: "لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، وه‌زاره‌ت كار بۆ ته‌واوكردنى جووتسایدی نێوان سلێمانی - کەلار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى قوربانیانى هاتووچۆ له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌".

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى هه‌ولێر-كۆیه‌ ده‌ستپێكردووه‌و له‌ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واو ده‌بێت، هه‌وڵیش ده‌درێت رێگاكه‌ بكرێته‌ جووتساید، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 90%ى كاره‌كانى تونێلى هه‌ولێر-پیرمام ته‌واوكراوه‌و له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌كرێته‌وه‌. 

لەبارەی هێڵی ئاسنین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ى چوار ساڵى وەزاره‌تى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى هه‌رێم، دانا عه‌بدولكریم وتى: "پڕِۆژەى هێڵه‌كه‌و به‌رنامه‌ى چوارساڵى وه‌زاره‌ت بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووه‌ و هەرکاتێک پەسەندکرا ورده‌كارى و تێچووى پڕۆژه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نن".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ک. س

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure