ئاگادارن چی لە نرخی مریشک هاتووە؟

هەواڵ / ئابوری :: 20/08/2019‌ :: 16210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادی


نرخی مریشک لە بازاڕدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەندامێکی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما کە دەبێتە هۆی کەمیی بەرهەمهێنان و خواستی زۆری هاووڵاتیانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەسەر بەرهەمی مریشكی هەرێم نرخەكەی لەناوخۆدا بەرز بووەتەوە.

 
بەهادین عەبدوڵـڵا ئەندامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما کە دەبێت هۆی مردنی مریشک و ناردنی مریشك بۆ ناوچەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق نرخی کیلۆیەک مریشک لە دووکانەکان بۆ سەرو 3 هەزار بەرز بووەتەوە  لە کاتێکدا لە پێشتردا بە 1800 دینار دەفرۆشرا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی خاوەن کێڵگەپەلەوەرییەکان زەرەریان کردووە، بەرهەمهێنانی مریشکیش کەم بووەتەوە  و حکومەتیش هیچ هاوکارییەکی نەکردوون لە دابینکردنی عەلەف و دەرمان و قەدەغەکردنی بەرهەمی دەرەکی.

 

پ: رێباز

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure