پەرلەمانتارێکی پارتی: مەترسی لەسەر بڕینی مووچە هەیە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8744‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ


په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌ی راده‌ستكردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ر ده‌بێت. 

ئیخڵاس دلێمی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی "المناوره‌"ی ته‌له‌ڤزیۆنی سۆمه‌ریه‌، وتی: "مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی بڕینی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره‌وه‌یە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هه‌ر له‌و به‌رنامەیه‌دا وتوویه‌تی: "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مه‌ترسی بڕینی له‌سه‌ره‌ و پرسی ده‌ستپێله‌كاركێشانه‌وه‌ی فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراقیش پرسێكی سیاسیه‌".

هه‌فته‌ی رابوردووتر وه‌زیری دارایی و وه‌زیری نه‌وتی عێراق بانگهێشتی لیژنه‌كانی دارایی و وزه‌ی په‌رله‌مان كران به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌، پرسی راده‌ستنه‌كردنی داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم بوو به‌ به‌غدا.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، به‌غدا مانگانه‌ نزیكه‌ی 500 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه‌ داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام تائێستا كه‌ مانگی ئابه‌ هه‌رێم هیچ بڕه‌ داهاتێكی نه‌وتی نه‌داوه‌ته‌ به‌غدا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure