په‌رله‌مانتارێك برینداركرا

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

هاووڵاتیانی سێ شاری باكووری كوردستان ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشم و هوتاف دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێنه‌وه‌و دژایه‌تی خۆشیان بۆ لابردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ده‌رده‌بڕن، له‌خۆپیشاندانه‌كانیشدا په‌رله‌مانتارێك بریندار بووه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. 


عه‌باس جوله‌مێرگی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ په‌رله‌مانی توركیا به‌دواڕۆژی وت: "له‌ ئێستادا دانیشتوانی هه‌رسێ گه‌وره‌ شاری ئامه‌د، مێردین و مێرسین دژی لابردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و شارانه‌ رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و دروشم دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێنه‌وه‌و دژایه‌تی خۆشیان بۆ له‌سه‌ركارلان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاره‌وانییه‌كان ده‌رده‌بڕن". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌ شێوه‌ی جۆراجۆر به‌رامبه‌ر گه‌ل وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و گازی فرمێسكڕێژو داری كاره‌بایی و فشارو هه‌ڕه‌شه‌و لێدان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام هاووڵاتیان ئاماده‌نین شه‌قامه‌كان چۆڵبكه‌ن و به‌رامبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌: ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ له‌و سێ گه‌وره‌ شارانه‌ هاوشانی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قامن و به‌وهۆیه‌شەوە هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌رله‌مانتارێكی ئێمه‌یان به‌ناوی (ئایشه‌ ئاجار) برینداركردووه‌و له‌ ئێستادا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure