چەند کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2019‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە بارەگاکەیان لەقەزای چەمچەماڵە دەستگیرکردنی نۆ کەسی بەتۆمەتی تەقەکردن راگەیاند.


موقەدەم زمناکۆ عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ (سێشەممە 20 ئابی 2019 ) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس بەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان - سەنی لەناو قەزای چەمچەماڵدا تەقەیان کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان خستەوە، دەستبەجێ لەلایەن هیزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەستگیرکران.

راشیگەیاند: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەندن و دانیان بەوەدا ناوە بە هه‌ڕه‌مه‌كی تەقەیان کردووە.

وتەبێژەکەی ئاسایش ئەوەشی وت: "لەماوەی 10 رۆژدا حه‌وت کەسی دیکە بەتۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی دەستگیرکراون و سەجەمی ئەو کەسانەش بەندن".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure