كه‌میی جۆرێكی ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ركرا

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "دەرزی ATS دژە گوزاز (Anti-Tetanus)  بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان لەهەرێمی کوردستان دابینکراوە.


محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند : پێکوتەی ATS  دژە گوزاز (Anti-Tetanus) كه‌ بۆ بەکارهێنانی بریندارانی (رووداوی ھاتوچۆ، گوللــە، برینی ئاسن و بزمار و برینی قووڵ) بەکاردێت و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم نه‌مابوو، دابنیكراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەکاتی ئێستادا سەرجەم نەخۆشخانەکان دەتوانن لە کۆگای دەرمانی پارێزگاکان ده‌رمانه‌كه‌ وەربگرن و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و رووه‌وه‌ نه‌ماوه‌.

دواڕۆژ بەدواداچوونی كرد تا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ورده‌كاری بڕ و تێچووی ده‌رزییه‌كه‌ ئاشكرا بكات، بەڵام رازی نەبوون ئەو ئامارە ئاشكرا بكەن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure