دابه‌شكردنى مووچه‌ راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 44846‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

ئه‌گه‌ر چى بڕیار بووه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2019  مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام  دابه‌شكردنى ئه‌و مووچه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ و بڕیارداوه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ رابگرێت تا ئه‌و كاته‌ى به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم ده‌نێرێت. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش راگیراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی نه‌گەیشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و هیچ وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌شناكرێت.

وتیشی: "چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی 454 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كرێت بۆ هه‌رێم، به‌گه‌یشتنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تائێستا مووچه‌ی مانگی ئایار-یان وه‌رنه‌گرتووه‌".

دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌، كه‌ چه‌ندین جار به‌رپرسانی حكومه‌ت جه‌ختیان له‌وه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ سیستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 پێداچونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure