سەرەڕای تونێلەكە، رووداوێكی هاتوچۆش رێگەی دەربەندیخانی داخست

هەواڵ / کوردستان :: 20/08/2019‌ :: 622‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وە تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داخرا، ئه‌مڕۆ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ‌ ڕێگەی سه‌رشاخی به‌رانانی داخست.

بەهۆی ئەو رووداوەوە ئاسته‌نگی زۆر بۆ هاتوچۆ دروستبووە، به‌ وته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ره‌نگه‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ تونێله‌كه‌ بكرێته‌وه.

رێژه‌ن بورهان به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "سەرەڕای تونێله‌كه، كە به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وە‌ داخراوه‌، لەلایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ رووداوێكی هاتوچۆ رێگای دووه‌می داخست كه‌ ئێستا وه‌كو رێگەی سه‌ره‌كی نێوان گه‌رمیان بۆ سلێمانی به‌ركاده‌هێندرێت، كە رێگەی سه‌ر شاخی به‌رانانه‌.

وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ له‌ئێستادا رێگەكه‌ كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ شۆفێران ده‌توانن وه‌كو پێشووتر له‌سه‌ر شاخه‌كه‌وه‌ هاتوچۆ بكه‌ن".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاركردن له‌ تونێله‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و بەپێی زانیارییه‌كانیان كه‌ له‌ تیمی چاككردنه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌، ڕه‌نگه‌ یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه‌ تونێله‌كه‌ بكرێته‌وه‌.


پێداچونەوە: ئارام غەفور 

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure