چوونی گەشتیار بۆ گه‌رمیان زیادیكردووە

هەواڵ / ئابوری :: 20/08/2019‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان به‌راورد به‌ جه‌ژنی ڕه‌زامه‌ن له‌ جه‌ژنی قورباندا ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ ناوچه‌كانی گه‌رمیان بەڕێژەی 67% ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌.

ئه‌نوه‌ر عه‌بدولقادر به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: "له‌ سنووری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان له‌ ڕۆژانی جەژنی قوربان رۆژی ٨ / ۸ / ۲۰۱۹ تاوەکو  ۱٨/ ۸ / ۲۰۱۹ زیاتر له‌ 31 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان كردووه‌".

وتیشی: "به‌راورد به‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ جه‌ژنی قورباندا ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ سنووری گه‌رمیان لە سەدا 67 زیادی كردووه‌ و ئه‌مه‌ش ڕۆڵی باشی هه‌بووه‌ بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ناوچه‌كه‌دا".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە