داهاتی سنووریی پارێزگایەكی عێراق بەهەدەر دەڕوات

هەواڵ / عێراق :: 21/08/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


ئەندامێكی ئیئتیلافی نەسر سەر بە حەیدەر عەبادی ئاشكرای دەكات، داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەدا دابەشدەكرێت.

بەوتەی ریاز تەمیمی، بەرپرسەكانی محاویلەی كارەبا بۆ خۆیان دادەنێن و وەك ریكلامێكی هەڵبژاردن بۆ خۆیان بەكاریدەهێنن.

وتیشی: "هیچ پڕۆژەیەك بەئاگاداری یەكە ئیدارییەكان نایەتە بوون و ئەنجومەنی پارێزگا لەخۆیەوە بڕیار دەردەكات".

بەوتەی تەمیمی، بەرپرسانی ئەو پارێزگایە لەخۆڕا دەچن محاویلەی كارەبا دادەنێن و بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاریدەهێنن.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە داهاتی دەروازە سنوورییەكانی پارێزگا لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگادا بەیەكسانی دابەشدەكرێت و 50 هەزار دۆنم زەوی لەنێوان خۆیاندا دابەشكراوە.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure