شه‌پۆلێكى گه‌رما به‌ڕێوه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 20/08/2019‌ :: 13676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پێشبینیكاری بواری كەشوهەوا، واسق سەلامی رایگەیاندووە "شەپۆلێكی گەرما لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەستپێدەكات و زۆربەی رۆژانی هەفتە بەردەوامیی دەبێت".

بەپێی پێشبینییەكانی ئەو زانا عێراقییە، كەشوهەوای مانگی ئەیلولی داهاتوو كەشێكی هاوینیی تەواو دەبێت.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەبسبوك، واسق سەلامیی نووسیوێتی "بەرزە شەپۆلێكی گەرما خۆرهەڵاتی ناوەند و باكووری كەنداوی عەرەبی تا دەگاتە عێراق دەگرێتەوە".

پێشبینیشدەكات شەپۆلێكی گەرمای توند كە پلەكانی لەسەروو و پلەكانی ئێستاوە دەبێت، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و زۆربەی رۆژانی هەفتەی مانگی ئەیلول بەو شێوەیە دەبێت.


ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە