کاتی هاتنی پارەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشکرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2019‌ :: 35902‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


 بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وادەی هاتنی پارەی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەنێت.

 

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019)لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: " ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەگاتە هەرێم".

 

ئەمە لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچە لە هەرێم دواکەوتووە و تاوەکو ئێستا گەنجینەکان ئاگادارنەکراونەتەوە کە سبەی سێشەممە مووچەی چ وەزارەتێک دەدرێت و دیار نییە ئاخۆ سبەی وەزارەتی دارایی دەتوانێت مووچە دابەشبکات یاخود نا.

 

ئامادەکردن: رێباز

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure