چوار كه‌س كه‌ چه‌ندین دزیان ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2019‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

پۆلیسى گه‌رمیان رایدەگەیەنێت: له‌ سنوورى كه‌لار توانراوه‌ چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت كه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ چه‌ندین تاوانى دزیكردن له‌ هاووڵاتیان و له‌ ناویاندا مه‌ڕوماڵات و گه‌نمى جوتیاران. 


عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى رابوردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی لە گەڕەکەکانی سیروان، شەهیدان، شێروانە و حەمرینى شارى كه‌لاره‌وه‌ سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کە لەلایەن چەند کەسێکەوە دزیان لێکراوە. 

وتیشى: "دواى لێكۆڵینه‌وه‌ پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى گه‌رمیان توانى چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكات و له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ چه‌ندین تاوانى دزییان له‌ سنووره‌كه‌دا ئه‌نجامداوه‌ و ته‌نانه‌ت مه‌ڕوماڵات و گه‌نمى جوتیارانیشیان دزیوه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن و له‌ ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامى هه‌یه‌.

پ: ن.ر

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure