سزاى ناوزڕاندن چییه‌؟

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2019‌ :: 341‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سزاى تاوانى ناوزڕاندن له‌هه‌رێمى كوردستان به‌پێى دوو یاسایه‌ كه‌ به‌ركارن له‌ هه‌رێم و سزاکانیان به‌ندكردن و سزاى داراییە. 


ره‌وا ئه‌میر پارێزه‌ر له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ى یاسا له‌ رادیۆى دواڕۆژ وتى:"ناوزڕاندن بریتییه‌ له‌ له‌كه‌داركردن و برینداركردنى كه‌سى به‌رانبه‌ر كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌م تاوانه‌ زۆرجار به‌هۆى نه‌بوونى هۆشیارى یاسایی و لاوازى په‌روه‌رده‌كردنه‌وه‌ رووده‌دات".

ئه‌و پارێزه‌ره‌ وتیشى:"به‌پێى یاساى سزادانى عێراقى سزاى ناوزڕاندن به‌ندكردنه‌ كه‌ له‌ یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها سزاى داراییشی هه‌یه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى 100 دینارى عێراقییه‌، به‌ڵام به‌پێى یاساى خراپ به‌كارهێنانى  ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن سزاى ناو زڕاندن به‌ندكردنه‌ كه‌ له‌ شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له‌ 5 ساڵیش زیاتر نه‌بێت یان سزاى دارایی كه‌ له‌یه‌ك ملیۆن كه‌متر و له‌ شه‌ش ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت".

وتیشى:" ئه‌و یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ تاوانى ناوزڕاندانه‌وه‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌موار بكرێنه‌وه‌".

 ئا: هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure