بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2019‌ :: 895‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ك كاندیدی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات و هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌رده‌كرێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی ئابی 2019 میدیای فه‌رمی گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى رابوردوو 18ی ئاب، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ نوسراوێك كه‌ ئیمزای عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌سه‌ربوه‌، ناوی مسته‌فا سه‌ید قادرى وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردووه‌.

  میدیای گۆڕان، بڵاویكرده‌وه‌: له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رده‌كرێن و تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش ده‌ستبه‌كارده‌بن.


پرۆفایلی مسته‌فا سه‌ید قادر:

* مسته‌فا قادر مسته‌فا عه‌زیز 
* ساڵی (1958) له‌ قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه‌
* په‌یمانگه‌ی كشتوكاڵی هونه‌ریی ئه‌بوغرێبی ته‌واوكردوه‌
* ساڵی (1980) بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌
* له‌ ساڵی (1990 - 1991) زیندانی سیاسی بووه‌.
* ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه‌
* جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ 
* وه‌زیری ناوخۆی ئیداره‌ی سلێمانی بووه‌
* یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ 
* رێكخه‌ری ژووری كارگێڕی و دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌
* له‌كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بووه‌

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure