ئیمارات هه‌ژاری تێدا نه‌ما

هەواڵ / ئابوری :: 19/08/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سكرتاریه‌تی كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئامانجی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام رایده‌گه‌یه‌نێت: ئیماراتی عه‌ره‌بی توانیوێتی به‌ رێژه‌ی 100% هه‌ژاری قه‌ڵاچۆ بكات.


به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ناسر لوتا كه‌ جێگری سكرتێری كۆمیسیۆنه‌كه‌یه‌، له‌ئێستادا هیچ كه‌سێك نییه‌ له‌ ئیمارات كه‌ داهاتی رۆژانه‌كه‌ی له‌ 1.25 دۆلار (4.6 درهه‌م) كه‌متر بێت كه‌ ئه‌و بڕه‌ له‌لایه‌ن بانكی جیهانییه‌وه‌ به‌ هێڵی هه‌ژاری دیاریكراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ عێراق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و خاوه‌نی سامانێكی زۆری سروشتییه‌، 23%ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌ خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن و داهاتی مانگانه‌یان له‌ 77 هه‌زار دیناری عێراقی كه‌متره‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure