نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی كه‌نداو

هەواڵ / جیهان :: 19/08/2019‌ :: 148‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئاشكرای كرد وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ وڵاتانی دراوسێی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌ و گه‌له‌كانیاندا بجوڵێنه‌وه‌ و كار بكه‌ن.


سایتی سپوتنیكی رووسی بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی روبه‌یعی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران وتوویه‌تی: "وڵاتانی دراوسێ گرنگییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و بۆ په‌یوه‌ندی راستگۆیانه‌ له‌گه‌ڵ تاراندا".

وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی ئێران باسی له‌وه‌شكردووه‌: كه‌ په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و ئیمارات جیاوازه‌ وه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئێرانی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌: كه‌ تاران خۆی به‌ به‌رپرسی ئاسایشی ئاوی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز و كه‌نداوی عوممان ده‌زانێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی تاران باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی دوو قۆڵیی ئه‌منیی و ئابوریی و گومرگیی له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بكرێت، ئه‌وا له‌ قازانجی گه‌له‌كانیاندا ده‌بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure