چەندین دۆسیەی گەندەڵی راده‌ستی سەرۆک وەزیران دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 158‌ جار بینراوە
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی سائیرون ئاشکرایدەکات: لیژنەیەک لە هاوپەیمانێتیه‌كه‌یان چەندین دۆسیەی گەندەڵی راده‌ستی سەرۆک وەزیران كردووه‌، کە بابەتی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گشتی و ساختەکاری و چەند پرسێکی تر لەخۆدەگرێت.


رائد فەهمی، سەرکردە و ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون (ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو دۆسیانەى پەرلەمانتار ماجده تەمیمی ئەندامی هاوپەیمانیه‌كه‌مان کاری لەسەر کردووە، کۆمەڵێک دۆسیەی گەندەڵی و ساختەکاریین، بەتایبەت ساختەکاری لەبوارى تۆماری خانووبەرە و موڵک، كه‌ تێوەگلانی بەرپرسان لە هەموو ئاستەکانی حکومەت و تەنانەت پارێزگاکان ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشی: "ئەوانە بەشێکن لەو دۆسیانەی هاوپەیمانی سائیرون کاری لەسەر کردوون، دۆسیه‌کان و وردەکاریی سروشتی گەندەڵی و ساختەکاری تیادایە، بۆ نمونە کە باسى گەندەڵی و ساختەکارییەك دەکات، ئەوەش لەخۆدەگرێت كه‌ کێ لێی بەرپرسە و کێ ئیمزای لەسەرکردووە".

رائد فه‌همى روونیشیکردەوە: ئامادەکردنی دۆسیه‌کان بەجۆرێکە پێدراوێک دەدات كه دەتوانرێت لێکۆڵینەوەیان لەسەربکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوه‌شکرد: لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رێککەوتن کراوە و لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنرێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure