حكومه‌تى هه‌رێم ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعشى راده‌ستى وڵاته‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2019‌ :: 127‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات،  لە دوای ساڵی 2016 چەندین هاووڵاتی بیانی بە تۆمەتی پەیوەندی کردنیان بە تیرۆرەوە دەستگیرکراون کە خاوەنی رەگەزنامەی تورکی، سوری، ئێرانی، چینی، ئەمریکی، جەزائیرین و زیاتر له‌ 28 كه‌سیش ڕاده‌ستى وڵاته‌كه‌یان كراونه‌ته‌وه‌ و له‌هەمان ساڵیشەوە  (37) بەندکراوی داعش بە تۆمه‌تى تیرۆر لە سێدارەدان سزا دراون.


دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكان، ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌، 19ى ئاب رایگەیاند :  حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ پرۆسەیەکیان دەستپێکرد بۆ رادەستکردنەوەی ئەو دەستگیرکراوانە و لەم رووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆری کردووە، بەپێی ئەم پرۆسەیەش تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستگیرکراوانی داعش رادەستی بەغدا کراون، ئاماژەی بەوەش کرد رادەستکردنەوەی گیراوەکان بە فەرمانی دادگا پەیوەندیدارەکان بووە.

ئاشكراشیكرد: لە ماوەی رابوردوو دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى هەولێر بڕیاریدا (277) بەندکراو بەپێی ماددەى (سێیەم/ 7 تیرۆر) ڕەوانەى (دادگاى لێکۆڵینەوەى نەینەوا/ تیرۆر) بکرێن، ئەمەش بە چەند قۆناغێک بوو و لە هەر قۆناغێکدا  (50 تا 55) لە بەندکراو پێکهاتبوو. هەروەها بەپێی بڕیارى دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى هەولێر (576) بەندکراو بەپێی ماددەى (چوارەم/ 1 لەیاسایى ژمارە 13ى ساڵى 2005) ڕەوانەى (دادگاى لێکۆڵینەوەى رەسافە/ بەغداد) کراون لە ڕێگاى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە فڕۆکە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە (5) پێنج قۆناغ لە هەر قۆناغێک (100 تا 120) بەندکراو ڕەوانەکراون.

ناوبراو، ئه‌وه‌شى خستووەته‌ڕوو: لە دوای ساڵی 2016 چەندین هاووڵاتی بیانی بە تۆمەتی پەیوەندیکردنیان بە تیرۆرەوە دەستگیرکراون کە خاوەنی رەگەزنامەی تورکی، سوری، ئێرانی، چینی، ئەمریکی، جەزائیری و چەند وڵاتێکی دیکەن بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە و بەشێکیان رادەستکراونەتەوە لەوانە (15) بەندکراوی بە رەگەز تورکی، (3) بەندکراوی بە رەگەز ئەڵمانی، (3) بەندکراوی بە رەگەز رووسی، (2) بەندکراوی بە رەگەز ئازەربایجانی، هەروەها رۆژنامەنووسی بە رەگەز ژاپۆنی "کۆسوکی سۆنیۆ کا" بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە داعشەوە دەستگیر کرا کە  لە ساڵی 2000 بووەتە موسڵمان و ناوی خۆی کردووەتە شامی، دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ژاپۆنی نێردرایەوە وڵاتەکەی.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەو ئافرەت و منداڵانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کراون و سزا دراون ڕایگه‌یاند: بەپێی ئاماری لایەنە ئەمنیەکان (677) کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون، لەوانە  (30) ئافرەت (22) یان راگیراون و (8) یان سزا دراون، هەروەها (6) نەوجەوانیش بە هەمان تۆمەت راگیراون.

لەلایەکی دیکەوە (37) بەندکراوی پیاو بە لە سێدارەدان سزا دراون، بەڵام لە ساڵی 2019 هیچ سزایەکی لە سێدارەدان بۆ بەندکراوان دەرنەچووە.

پێداچونەوە:ئەڤین

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure