رۆژى جیهانى فۆتۆگرافه‌رى به‌ڕێوه‌چوو

هەواڵ / که‌لتور :: 19/08/2019‌ :: 143‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

له‌ڕۆژى جیهانى فۆتۆگرافه‌رى بۆ پێنجه‌مین جار یادى ئه‌م رۆژه‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌رى ناوخۆیى و جیهانى به‌شدارییان تیادا كرد.

(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى ئابى 2019) به‌ رۆژى جیهانى فۆتۆگرافه‌رى ناسراوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشانگەیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌ به‌شدارى 45  فۆتۆگرافه‌رى ناوخۆیى و جیهانى له‌هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

فریاد نانه‌كه‌لى، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و پێشانگەیه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: (ئه‌مڕۆ 19ى ئاب) به‌ رۆژى جیهانى فۆتۆگرافه‌رى ناسراوه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوى (كوردستان فۆتۆ) بۆ ساڵَى پێنجه‌مه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و وێنه‌ى سه‌رنجڕاكێش نمایش ده‌كه‌ین.

وتیشى: "له‌و پێشانگەیه‌دا 45 فۆتۆگرافه‌رى ناوخۆیى و جیهانى به‌ نمایشكردنى 60 وێنه‌ى جۆراوجۆر به‌شدارییان كردووه‌".

ئەوەشى وت: "پێشانگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م ئاره‌زوومه‌ندانى فۆتۆگرافی ده‌توانن رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر  11 بۆ 6ی ئێواره‌ سه‌ردانى پێشه‌نگەكه‌ بكه‌ن".

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure