جیهان بەکورتی: کچێکی 13 ساڵ قێزەونترین کار بەرامبەر خوشکێکی دەکات

هەواڵ / جیهان :: 19/08/2019‌ :: 12990‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئەخبار24- کچێکی تەمەن 13 ساڵان قێزەونترین کار بەرامبەر خوشکە تەمەن 5 ساڵەکەی دەکات

لە پارێزگای دقهلیە لە میسر کچێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی ئیرەییەوە خوشکە تەمەن 5 ساڵەکەی دەکوژێت، دەوترێت باوکەکە چووەتە دەرەوە تاوەکو هەندێک پێداویستی ناو ماڵ بکڕێت و کاتێک گەڕاوەتەوە کچە بچوکەکەی لێ نەبووە، هەر چەندە لە سەرەتادا کچە گەورەکە هەوڵیداوە باوکی هەڵبخەڵەتێنێت بەوەی خوشکەکەی لەماڵ چووەتە دەر، بەڵام کاتێک بەدوایدا گەڕاوە، بە کوژراویی لە ناوچەیەکی چۆڵی گوندەکەیان دۆزیوێتییەوە، دواتر لەکاتی لێکۆڵینەوەدا خوشکە گەورەکە دانی بەوەدانا کە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی گەڕاندەوە بۆ ئیرەیی، چونکە باوکی خوشکە بچووکەکەی زیاتر خۆشویستووە و هەمیشە لاواندوویەتیەوە، هەربۆیە هەلی ئەوەی قۆستۆتەوە کە باوکی لەماڵ نەبووە و تاواناکەی ئەنجامداوە.


سەدا ئەلبەلەد- تورکیا چەند یەکەیەکی کۆماندۆ دەنێریتە ئەم ناوچەیە
بەپێی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکی، تورکیا چەند یەکەیەکی کۆماندۆی ناردە ناوچەی قیریق خانی سەر بە ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ سوریا.


نەهار- ترامپ: سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی چین لەسەر شێوەی تیان ئنمین زیان بە گفتوگۆ بازرگانییەکانی لەگەڵ چین دەگەیەنێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە چین لەوەی هاوشێوەی پێش 30 ساڵ لە گۆڕەپانی تیان ئنمین خۆپیشاندەرەکان سەرکوت بکات و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر رووداوی هاوشێوە روو بدات زیان بە گفتوگۆ بازرگانییەکانی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە دەگات.


حوررە-ترامپ پاش هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل پلانی ئاشتی ئاشکرا دەکات

رۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا پاش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە رۆژی 17ی ئەیلوول ئەو پلانی ئاشتیە ئاشکرا دەکات کە جارید کوشنەری راویژکاری کۆشکی سپی دایڕشتووە.


هازا ئەلیەوم- وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بنیادنانی ناوچەیەکی ئەمنی لەلایەن ئەمریکاوە لە باکووری سوریا هەنگاوێکی مەترسیدارە
رۆژی یەکشەممە عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێککەوتنە ئەمریکی و تورکییەکە بۆ بنیادنانی ناوچەیەکی ئەمنی لە باشووری سوریا بە هەنگاوێکی مەترسیدار ناوبرد.


ئەلبەیان-هەرزەکارێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت
لە رووسیا پۆلیسی گوندی باترييفيفو تەرمی پێنج ئەندامی خێزانێکیان دۆزیەوە و گومانی ئەوە دەکرێت لەسەر دەستی کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەیان کوژرابن کە تەرمەکەی ئەویش لە ناوچەیەکی نزیکەوە دۆزرایەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە کێ تاوانەکەی ئەنجامداوە، بەڵام دەستنوسێکیان دۆزیەوە تیایدا ئەم کوڕە هەرزەکارە باس لەوەدەکات بیر لە خۆکوشتن و کوشتنی ئەندامانی خیزانەکەی دەکاتەوە تاوەکو خەفەتی بۆ نەخۆن.


حوررە-یادی بومەلەرزەی مەرمەرە...ئەستەنبوڵ لە مەترسیدایە و هۆشداری دەربارەی سیناریۆیەکی مەترسیدارتر دەدرێت.
لە رۆژی 17ی ئابی ساڵی 1999 بومەلەرزەی مەرمەرە روویدا کە تەنیا 37 چرکەی خایاند و بەهۆیەوە 17480 کەس گیانیان لەدەستدا، لە یادی 20 ساڵەی کارەساتەکەدا ترس لە دووبارەبوونەوەی سینارۆیەیەکی هاوشێوە هەیە لەکاتێکدا بیناکان ئامادە نین سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک حکومەت هۆشداری دەربارەی پەیڕەویکردنی پێوەری سەلامەتی نوێ داوە.


بزنس ئینسایدەر- رەنگە هاوشێوەی تووتن باج لەسەر گۆشت دابنرێت.
بەپێی راپۆرتێکی نوێی Fitch Solutions رەنگە ئۆسترالیا "باجی تاوان" کە لەسەر هەندێ بەرهەمی وەک تووتن و خواردنەوە شیرینکراوەکان دادەنرێت بخرێتە سەر گۆشتیش.


میدڵ ئیست مۆنیتۆر-حوسیەکان باڵیۆزێک لە ئێران دیاری دەکەن
حوسیەکانی یەمەن ئاشکرایانکرد باڵیۆزێکیان لە تاران دیاریکردووە و حکومەتی یەمەن-یش ئەم هەنگاوەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دانا، لەبەرامبەردا تاوەکو ئێستا تاران هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم مەسەلەیە نەداوە.


بی بی سی-کەشتیە نەوت هەڵگرە دەست بەسەرکراوەکەی ئێران لە جەبەل تارق ئازادکرا
کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران کە لە مانگی تەممووزی پێشووەوە لە جەبەل تارق دەستی بەسەردا گیرابوو بە تۆمەتی ئەوەی نەوت لە ئێرانەوە بۆ سوریا دەگوازێتەوە ئازادکرا.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure