وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتێك له‌باره‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/08/2019‌ :: 118‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئێستادا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پەنابەر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و له‌و رێژه‌یه‌ 97%یان په‌نابه‌ری سوورین كه‌ ده‌كاته‌وه‌ 225 هه‌زار و 955 كه‌س، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: "كۆچی پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌".

(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019) فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم راپۆرتێكی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێ راپۆرته‌كه‌، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پەنابەر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و له‌و رێژه‌یه‌ 97%یان په‌نابه‌ری سوورین كه‌ ده‌كاته‌وه‌ 225 هه‌زار و 955 كه‌س.

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی بارودۆخی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كۆچی پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێم دروستبووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، خه‌رجی ساڵانه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ملیارێك و 300 هه‌زار ملیۆن دۆلاره‌، كه‌ جگه‌ له‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن 189 رێكخراوی مرۆیی هاوكارییه‌كان پێشكه‌شده‌كرێت.

راپۆرتی مانگی ته‌مموزی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ:

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure