چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركرا
هەواڵ / کوردستانی :: 18/08/2019 :: 189 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
له‌باشوری كه‌ركوك هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعشیان راگه‌یاند.
حه‌سه‌ن سافی به‌رپرسی هه‌واڵگری لیوای ٥٦ی حه‌شدی حه‌ویجه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٨ی ئاب به دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری و دوای به‌دواداچوونێكی ورد توانرا چه‌كدارێكی داعش له‌گوندی مه‌زمومه‌ی ناحیه‌ی ریاز ده‌ستگیربكه‌ین.
وتیشی:"چه‌كداره‌كه ناوی ئه‌حمه‌د زێدانه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ریازه‌وه به‌ماده‌ی ٤ی تیرۆر داواكراوه".
پێداچونه‌وه:هـ.ق
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد