گه‌نجێك له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌ ده‌ستڕێژى گولـله‌ كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/08/2019‌ :: 10646‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

به‌ هۆكارێكی نادیار گه‌نجێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له‌ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به‌ ده‌سترێژی گولـله‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ئابى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له‌ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به‌ ده‌سترێژی گولـله‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: "تائێستا هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ دیارنیه‌ و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌".

ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش-ه له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك.
 

پێداچونه‌وه‌:هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure