دوو تۆمه‌تبار ویستویانه‌ 70 هه‌زار دۆلار له‌ماڵێك بدزن

هەواڵ / کوردستان :: 18/08/2019‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ویستویانه‌ له‌ماڵێكی شاری سلێمانی بڕی 70 هه‌زار دۆلار بدزن، به‌ڵام له‌هه‌ر نێو ماڵه‌كه‌دا پۆلیس ده‌ستگیری كردوون.


نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری رووداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: پلانی رۆژانی جه‌ژن به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چووه‌ و تاوانی قورس نه‌بووه‌، ته‌نها چه‌ند رووداوێكی هاتووچۆ و شه‌ڕی گه‌نج هه‌بوون كه‌ ئه‌وانیش سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌ 11 تا 17ی ئاب 14 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ وته‌ى نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د سێ تۆمه‌تباریان له‌سه‌ر دزی پاره‌ بووه‌ و ده‌شڵێت: "دوو تۆمه‌تبار له‌گه‌ڕه‌كی خه‌بات به‌نیازی دزیكردن چوونه‌ته‌ ماڵێكه‌وه‌، ئه‌و ماڵه‌ موڵكێكیان فرۆشتووه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ى 70 هه‌زار دۆلاری تێدا بووه‌، ویستویانه‌ بیدزن، به‌ڵام له‌ناو ماڵه‌كه‌دا ده‌ستگیركران و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیراوه‌".

پێداچونه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure