مێردمنداڵێک دەڕفێندرێت و پۆلیس رزگاری دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 18/08/2019‌ :: 633‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هێزەكانیان توانیویانە مێردمنداڵێك لەدەست رفێنەران رزگار بكەن و تۆمەتبارانیش دەستگیركراون.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی (ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: رۆژی 15ی ئابی 2019 چوار كەس كە یەكێكیان ئافرەت بووە، مێردمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵیان رفاندووە، بەڵام دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕێگەی خەڵكەوە پۆلیس توانیویەتی ئۆتۆمبێلەكە دەستنیشان بكەن.

ناوبراو روونیكردەوە: تۆمەتباران دەستگیركراون و مێردمنداڵەكەش بۆ خانەوادەكەی گەڕێندراوەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی كێشەكە لەسەرەتادایە نازانرێت هۆكارەكەی چییە و لەدادگا یەكلایی دەبێتەوە.

پێداچونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع

pshtiwan jamalبڵ

13:25 (4 minutes ago)
 

to me
 
 
 
 
 
مێرمنداڵێك دوای رفاندنی، پۆلیس رزگاری دەكەن
دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان توانیویانە مێرمنداڵێك لەدەست رفێنەران رزگار بكەن و تۆمەتبارانیش دەستگیركراون.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: رۆژی 15ی ئابی 2019 چوار كەس كە یەكێكیان ئافرەت بووە، مێرمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵیان رفاندووە، بەڵام دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕێگەی خەڵكەوە پۆلیس توانیویەتی ئوتومبیلەكە دەستنیشان بكەن.

ناوبراو روونیكردەوە: تۆمەتباران دەستگیركراون و مێرمنداڵەكەش بۆ خانەوادەكەی گەڕێندراوەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی كێشەكە لەسەرەتادایە نازانرێت هۆكارەكەی چییە و لەدادگا یەكلایی دەبێتەوە.
 
 
 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure